1. بەرنامەى زانستى تاقیگەى پزیشكى یەكەمین بەرنامەیە تایبەت بە فێركارى پشكنینەكانى تاقیگە كە زوَرترین زانیارى ووێنەى تێدایە لەسەر فێركارى پشكنینەكانى تاقیگە كە نزیكەى 250 پشكنین لە خوَ دەگرێت لەگەڵ وێنەى سەرجەم سڵایدەكانى پشكنینى یورین و ستووڵ . 2- لە بەشێكى تری پشكنینى GUE دا بە وردى باس لە ئەنجامدانى پشكنینە كیمیایەكان كراوە بە ڕێگەى Strip و ئەو هوَكارانەى كە دەبنە هوَى گوَڕینى ڕەنگى ستریپەكان . 3- لە بەشێكى ترى ڕەنگى میزدا بە وردى باس لە شیوە و ڕەنگى میز كراوە كە لە ڕێگەى شێوە و ڕەنگى میزەكەوە دەتوانین چەند نەخوَشیەك و هوَكارەكانى دیاری بكەین. 4- هەروەها لە پشكنینی GUE دا چەند پێكاتەیەكى تر بەدی دەكرێن وەك ( RBC , Pus , Epi Cell , Bacteria , Yeast , Sperm .... هتد ) كە تێیدا باس لە هوَكارەكانى بوونى ئەو پێكهاتانە كراوە لەگەڵ چوَنیەتى ناسینەوەیان بە وێنەى سڵایدەكانەوە. 1- لە پشكنینى GSE دا بە وردى باسى سەرجەم كرم و مشەخوَرو ئەمیبایانە كراوە كە دەكرێت لە ناو پشكنینى گشتى پیسایدا ( GSE ) ببینرێن . وە باس لە سوڕى ژیانیان و چوَنیەتى چارەسەر و خوَپاراستن لێیان و هوَكارى تووشبوونیان كراوە لەگەڵ چوَنیەتى ناسینەوەیان بە وێنەى سڵایدەوە. 2- هەروەها لە پشكنینی GSE دا چەند پێكهاتەیەكى تر بەدی دەكرێن وەك ( RBC , Pus , Undigested Food , Oil Drops, Bacteria , Yeast , Sperm .... هتد ) كە تێیدا باس لە هوَكارەكانى بوونى ئەو پێكهاتانە كراوە لەگەڵ چوَنیەتى ناسینەوەیان بە وێنەى سڵایدەكانەوە. 3- لە بەشێكى ترى پشكنینى GSE دا بە وردى باس لە شیوە و ڕەنگى پیساى كراوە كە لە ڕێگەى شێوە و ڕەنگى پیسایەكەوە دەتوانین چەند نەخوَشیەك و هوَكارەكانى دیاری بكەین.
1. The app should have be the best option for all laboratory student but it appears to be the worst due to the language used.It suppose to be written in english which is the general language that everyone understandThe app is very good and educative, but Everything was written in Arabic language..... Please there should be changing of language, because I don't really understand Arabic Help us change it to the universal language which is EnglishIt's better to be written in English language we can't use it unless changed the languageIt's available only with another language rather than English.